- دوای ئەوەی یەکێتی هێزەکانی بەرەی جودی تێکشکاند و بۆ ئێران دەری پەراندن، نەوشیروان مستەفا لەسەر ئێزگەی شۆڕشی ئێڕاق، وتارێکیدا و گووتی ڕۆژی یەکەم ئەلقەیەکی گەمارۆدانمان لە دەورەی ئەوان دروست کرد، کە لایەکی شاخی مەزنی قەندیل بوو، لە لایەکەی تریش هێزەکانی ئێمە بوون، .... ڕۆژی دوایی لە سەعات 10دا لە هەموو لایەکەوە پەلامارمان دان، ... ژمارەیەکیان ئاوارەی ئەودیو بوون باقیەکەی تریش ئەوەی کوژرا کوژرا، هەندێکیشمان لێ بە دیل گرتن، .....
- ڕوودانی شەڕی هەوشار لە نێوان حدکا و د.ا، کە لە ئەنجامدا 10 پێشمەرگەی حدکا شەهیدبوون.
- یاریکردنی شانۆیی میراتی لە سلێمانی، ئامادەکردنی حەمە ڕەشید هەرەس و دەرهێنانی تەها خەلیل و ئەم ئەکتەرانەش بەشداربوون: هونەرمەند حەمە ڕەشید هەرەس، عەبدول حەمە جوان، ئاشتی عەلی محەمەد، شەماڵی عەبە ڕەش...
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 12,675
Escriba su comentario sobre este artículo!