- گفتوگۆی بەرەی کوردستانی لەگەڵ داگیرکەری ئێڕاقی دەستی پێکرد... و وەفدی کورد بەسەر کەلاوە ڕووخاوەکانی کەرکووکدا چوون بۆ بەغداد و چەند ملیۆنێک کوردیش بەو چیا و سنوورانەوە بوون لە ترسی بەعسییان.
- نێوەڕاستی ئەم مانگە: هێزە هاوپەیمانەکان، بە تایبەتی ئامریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا، دەستیان کرد بە جێبەجێکردنی پڕۆسەی ناردنی ئاسوودەیی، بۆ ئاوارە کوردەکان.
- نێوەڕاستی ئەم مانگە: بەرەی کوردستانی بڕیاری دروستکردنی چەند دادگایەکی تایبەتی دەرکرد، کە هەموویان خرانە ژێر چاودێریی دادگای بەرەوە، کە لە 7 داوەر پێک هاتبوو.
- د. خورشید شەوکەت ڕەواندزی، بە نێوی کوردەوە لە تورکیا چاوی بە جیمس بێکەری وەزیری دەرەوەی ئامریکا و هێر هانس دیتریش گینشەری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کەوت، لە کاتێکدا کە سەردانی ئاوارە کوردەکانیان دەکرد.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,183