- زۆرینەی چاودێرە ڕامیارییەکان و کەناڵە ڕاگەیاندنەکانی جیهان باس لە نزیکبوونەوەی لێدانی ئێڕاق دەکەن لەلایەن ئامریکاوە.
- باوکێکی کورد کوڕ و کچێکی خۆیی لە سوید بە چەقۆ کوشت.
- ئەم مانگە: هێزەکانی پکک یان کادێک لە ناوچەی قەندیلدا خۆیان پتەوکرد و چاودێرەکان واڕادەگەیەنن لە ماوەی داهاتوودا پێکدادانێک لەگەڵ یەکێتیدا ڕووبدات.
- کۆتایی ئەم مانگە: ڕوودانی پێکدادانێک لەنێوان چەکدارەکانی ینک و پکک لە چیای ئاسۆس.
- ئەم مانگە: چەکدارەکانی پشتیوانانی ئیسلام لە گوندی دەرگای شێخان هەردوو گۆڕی شێخ ئەحمەد حاجی و شێخ مەحمودی برایان دەرهێنا و بۆ ناوچەیەکی نەزانراویان بردن.
- کۆتایی ئەم مانگە: مەسعود بارزانی بڕیاریدا چیدی وێنەی ئەو لە ڕۆژنامەکانی خەبات و برایەتیی پارتیدا بڵاونەکرێتەوە.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,085
Escriba su comentario sobre este artículo!