- خەسرەو گۆرانی یاریدەدەری پارێزگاری موسڵ لە هەوڵێکی تیرۆریستی ڕزگاری بوو.
- لەژێر دروشمی (دادگایی سەرانی ڕژێمی پێشووی عێراق – وانەیەک بۆ دووبارەنەکردنەوەی تاوانەکانی جینۆساید لە کوردستانی عێراقدا) پەرڵەمانی کوردستان کۆنگرەی تاوتوێکردنی تاوانەکانی جینۆساید کە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە دەرهەق بە هاوولاóتیانی کورد ئەنجام درا دەست پێکرد.
- تەرمی فازڵ سەیداڤایی کە لە بازاڕی باب ئەلتۆب لە شاری موسڵ دوکانی مریشکفرۆشیی هەبووە، بەسەربڕدراوی لەنزیک ماڵەکەی خۆی فڕێدرا.
- د.ت ڕایگەیاند کە لەسەر دەوڵەتانی دراوسێی عێراق پێویستە لە مەسەلەی کەرکووکدا قسەی خۆیان هەبێت، چونکە ئەو مەسەلەیە پەیوەندیی بەئاسایشی سەرجەم ناوچەکەوە هەیە.
- کۆمەڵی کوردیی کورد لە سکۆتڵاند نامەیەکی ناڕەزاییی بۆ ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەتی عەرەبی نارد، ڕۆژنامەی ناوبراو پێش چەند ڕۆژێک وتارێکی خالید ئەلقەشتینیی بڵاوکردبووەوە کە هەمووی سووکایەتی بوو بۆ کورد و دۆزە ڕەواکەی.
- لە کۆبوونەوەیەکی پەڕڵەمانی ئەوروپا کە لەیلا زاناش بەشداربوو تێیدا، جۆزیف بۆرلیی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئەوروپا بە زمانی کوردی بەخێرهاتنی لەیلا زانای کرد.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 11,245
Escriba su comentario sobre este artículo!