- مەسعود بارزانی لە ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی عەرەبیدا ڕایگەیاند: ئەگەر خەڵکی کوردستان سووربن لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی و واز نەهێنن، ناچارین بەقسەیان بکەین.
- فیلمی (کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕن) لە دەرهێنانی هونەرمەندی کورد بەهمەنی قوبادی خەڵاتی فستیڤاڵی فێلمی شیکاگۆی وەدەست هێنا. بەپێی بۆچوونی ئەندامانی لیژنەی سەرپەرشتیاری فستیڤاڵەکە فیلمەکەی بەهمەن زۆر جوان توانیویەتی ژیانی منداڵان لەکاتی شەڕدا بەر جەستە بکات و ئەو کارەش شایانی ستایش کردنە.
- بنەماڵەی دڵداری هۆزانەوان لەسەر زاری ئامانج دڵزارەوە ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر ماڵپەڕی کوردستان پۆست دەربڕی کە سروودی ئەی ڕەقیبی ئەتککردووە.
- ئۆسمان بایدەمیری سەرۆکی شارەوانیی دیاربەکر کە لە کۆبوونەوەی فراوانی کەسکەکانی ئەوروپا بەشدارە لە دووەم ڕۆژی ئەو کۆبوونەوە فراوانەدا ڕایگەیاند کە پێویستە دەستوری تورکیا بە شێوەیەک گۆڕانی بەسەردا بێت کە هاووڵاتیانی کورد بتوانن تەعبیر لە بوونی خۆیان بکەن و بە ئازادانە بە زمانی خۆیان قسە بکەن.
- د.ت بڕیاریدا قەرەبووی هەموو ئەو کوردانە بکاتەوە کە لە جەنگی نێوان خۆی و پکک دا زیانیان لێکەوتووە.
- تا 21-10، بەستنی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییانەی کە کەوتووەتە نێوان هەندێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و جەلال تاڵەبانی. هەندێک سەرچاوەی کوردی باس لەوە دەکەن کە نەوشیروان مستەفا بووەتە جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی. هەروەها ئاراسی شێخ جەنگیش کە برازای جەلال تاڵەبانییە لە سەرۆکایەتیی کاروباری دارایی لابراوە.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 8,779
Escriba su comentario sobre este artículo!