- د. ڕۆژ نوری شاوەیسی جێگری سەرۆک کۆماری ئێڕاق لە کەرکووک ڕایگەیاند: ئەگەر کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، هەڵبژاردن لە کەرکووک دوانەخات، ئەوا هێزە سیاسییەکان مافی خۆیانە هەر هەڵوێستێک وەربگرن.
- تەرمی د. کەمال خۆشناو لە ئامریکاوە گەیشتە سلێمانی.
- تیرۆرکردنی عەبدوللەتیف حسێن لە موسڵ لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە. نێوبراو شەبەک بوو و ئەندامی ینک بوو.
- تیرۆرکردنی 4 کورد لە شاری حەویجە لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە.
- لە ڕێوڕەسمێکدا لە پاریس نازناوی هاوشاریی فەخری درایە لەیلا زانا و شەقامێکی ئەو شارەش بەناوی ئەوەوە ناونرا. شایانی باسە ئەو شەقامە لە ساڵی 1995ەوە بڕیار درابوو کە بکرێت بەناوی لەیلا زاناوە، بەڵام ئەنجوومەنی شارەوانیی پاریس چاوەڕوانی ئازادبوونی خاتوو لەیلا بوون تاوەکو خۆی بەشداری لەو ئاهەنگەدا بکات. ئەو شەقامە لە ساڵانی نەوەدەکاندا هەردوو ڕۆنیا و ڕۆندکی نەوەی لەیلا زانای تێدا دەژیان.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 11,705
Escriba su comentario sobre este artículo!