دڵشاد شەھاب حاجی، لە دایکبووی گوندی ئەرگۆش، سەربە شارۆچکەی #مێرگەسۆر# لە پارێزگای #ھەولێر#ە، لەھەڵمەتی ڕاگوێزانی بارزانییەکان لە ساڵی 1978 لە کۆمەڵگەی #ھەریر# نیشتەجێ دەبن، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە کۆمەڵگەی ھەریر تەواو دەکات، پاشان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە تەلارسازی لە زانکۆی سەلاح الدین بەدەستھێناوە لە ساڵی 1994.
=KTML_Bold=پۆستی حزبی و ئیداری=KTML_End=
- لە ساڵی 1991 ئەندامی یەکێتی قوتابییانی کوردستان بووە.
- لە ساڵانی 1997 - 2000 لە ڕێکخراوی چاندەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان کاری کردووە.
- ئەندامی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان بووە.
- ئەندامی پەڕڵەمانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی 2009 و وەک جێگری سەرۆکی لیستی کوردستانی و ئەندامی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان بووە.
- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی #نێچیرڤان بارزانی#، لە کابینەی پێنجەم ساڵی 2009.
ئێستا (2023) وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانە، لە خولی سێیەمی سەرۆکایەتی ھەرێم، بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,330
Escriba su comentario sobre este artículo!