یەکێکە لەو شاخانەی کە ناوچەی نیمچە شاخاوییەکان جیادەکاتەوە لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان، و درێژ بوونەوەیەکە بۆ شاخی سەگرمە ئاڕاستەی درێژ بوونەوەکەی لە شاری (دەربەندیخان)ەوە بەرەو باشووری خۆرهەڵاتی ناوچەکەیە، و درێژ دەبێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەرزترین خاڵی ئەو شاخە (1573م)ە لە سەرو ئاستی دەریاوە، لێژی بەشی باشووری خۆراوای زۆرترە لە لێژی بەشی باکووری خۆرهەڵاتی، ئاڕاستەکەی بەگشتی باکووری خۆراواو باشووری خۆرهەڵاتە، کە یەکێکە لەو شاخانەی درووست بووە بەهۆی جموجوڵی (ئەلپی) کە زۆربەی نیشتووەکانی دەریای (تیسش)ی کۆنی پێچاوپێچ کردووە بووە بەهۆی درووست بوونی ئەم زنجیرە شاخانەی کوردستان.
=KTML_Bold=ناوی زمناکۆ مانای چییە=KTML_End= ؟:
سێ بۆچوون هەیە دەربارەی ناوی زمناکۆ:-
1) بۆچوونی مەلا عەبدول کەریمی مودەریس: (زمناکۆ) بەمانای (زەمین ناو کۆ) دێت، واتە (زەوی ناو شاخ).
2) بۆچوونی مەلا سەعیدی زمناکۆی: بەمانای (زەم کۆ) دێت، واتە (شاخی سارد).
3) بۆچوونی سێیەم: دەڵێت بە مانای (زێ ناو کۆ)دێت، واتە (ئاوی ناو شاخ).
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن
http://www.geocities.ws/zmnako79/
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 8,469
Escriba su comentario sobre este artículo!