نەسرین عومەر شێروان ناسراوە بە نەسرین شێروان (لەدایکبووی 1929 لە گوندێکی #شرناخ#) ، لە سەرەتای پەنجەکانی سەدەی بیستەمدا ئافرەتێکی بەتووانا و لێهاتوو خۆی گەیاندە نێو هونەری کوردی، ئەو کات زۆر ئاستەمبوو بەوەی ڕەگەزی نێر گۆرانی ستران بچڕێت نەوەک مێینه، بەڵام نەسرین شێروان تووانی ئەوە نیشان بدات، بەوەی ئافرەتی کورد تووانای هەیە ببێتە کەسایتەکی مێژوویی.. نەسرین عومەر عوسمان ناسراو به (نەسرین شێروان) ساڵی 1922 لە شاری #زاخۆ#ی باشووری کوردسان لەدایک بووە پێشتر بنەماڵەکەیان خەڵکی باکووری کوردستان بوون، هەر لەسەرەتادا ئەو بەهرەی لێ بەدی دەکرا کەببێتە سترانبێژێکی بەتووانا لەنێو ستران و ئاوازی ڕەسەنی کورد، لەئێزگەی بەغدا لەپەنجەکانی سەدەی ڕابردوودا چەندین گۆرانی تۆمارکرد، بەتایبەتی لاوکی (دلی لێ لێ) کە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت پێناسراوه. نەسرین شێروان هۆنراوەکانی زۆرێک لە شاعیرە ناسراوەکان وەکوو جگەرخوێن و شێخ سەلامی کردووەتە گۆرانی و لەگەڵ زۆرێک لە هونەرمەندانی سەردەمی خۆی وەکوو محەمەد عارف جزیری، عیسا بەرواری، حەسەن زیرەک، تایەر تۆفیق، ڕەسووڵ گەردی، شەماڵ سائیب، کاویس ئاغا بەدوو قۆڵی گۆرانی وتووە.
بەداخەوە وەک زۆربەی هونەرمەندانی دیکەی کورد بەبێ نازی و بەتەنیایی لە شاری بەغدا لە 10-10-1990 لە تەمەنی (61 ساڵیدا) بەبێ دەنگی ماڵئاوای لێکردین.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 11,269
Escriba su comentario sobre este artículo!