لە ساڵی 1915 لە گەڕەکی (سابوونکەران) لە شاری #سلێمانی# و لە بنەماڵەیەکی هەژار لەدایک بووە.
لەنێوان شارەکانی بانە و #مەهاباد# لە کوردسانی ڕۆژهەڵاتدا کاروانچی بووە و ئەمەش هەلی ئەوەی بۆ ڕەخساندووە کە بە کۆڕ دانیشتنی هونەری شاد بێت و ئاشنای گۆرانی ڕەسەنی کوردی و ئەو ” بەند ” و ” هەوا “یانە بێت و کەلەو کاتانەدا وتراون و ژمارەیەک لەم گۆرانییانەی وتووەتەوە…
پاش گەڕانەوەی تالیب بۆ سلێمانی، وەک دەنگخۆشێک دەرکەوتووە و بۆ ژمارەیەکی زۆر ئاهەنگ و بۆنەی کۆمەڵایەتی بانگهێشت کراوە.
ساڵی 1943 چووەتە ” ئێستگەی کوردی” لە ” بەغدا” و چەندین گۆرانی تۆمارکردووە، لەوانە: خانمۆڵێ، مەگری مەگری، بارانە، زەینەبێ، پێم لێنێ…
کەسێکی کۆمەڵایەتی بووە و لەگەڵ هونەرمەندان: ڕەشۆڵ، حەمەی بەکر، حەمە ساڵح دیلان، مەلا کەریم و ئەحەی ناسر و زۆری تریش ئاشنایەتیی هەبووە.
گەرچی ژمارەیەکی زۆر گۆرانیی وتووە، بەڵام لەبەر ئەوەی تۆمار و ئەرشیف نەکراون، تەنیا چەند ژمارەیەکیان لێ ماوەتەوە…
لە ڕۆژی 10-01-1978دا کۆچی دوایی کردووە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 12,170
Escriba su comentario sobre este artículo!