لە مێردی نەبوو، کوڕ بەبەرەوە!
بەبەرەوە: بە باوەشەوە، لە کوردیدا ئافرەتێک منداڵی کۆرپەی هەبێت و شیری پێبدات، پێی دەوترێت: منداڵی بەبەرەوەیە، ئەم پەندە وەک مەتەڵیش لە ئەدەبی سەرزاریدا بەکاردێت کە مەبەستی لە عیسای کوڕی مریەمە کە دایکی مێردی نەکردبوو، کەچی کوڕێکی لەباوەشدابوو، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسێک زۆر ماندوو نەبێت، کەچی دەستکەوتی زۆر بێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,611