سەگ لە قەسابخانە نەمرێ، عومری بەزایع ئەچێ.
سەگ لە قەسابخانە نەتۆپێ، عومری بەزایع ئەچێ.
سەگ لە قەسابخانە نەمرێ، عومری بەبادە.
سەگ لە قەسابخانە نەمرێ، عەمری خەسار دەبێت.
عومر: تەمەن، قەسابخانە: بە جێگەیەک دەوترێت کە ئاژەڵی لێسەردەبڕێت، هەموو ئەو پێست و ئێسقانانەی کە لە قەسابخانە زیاددەبێت فڕێدەدرێت، سەگی بەرەڵا دەچن دەیخۆن. بە کەسێکی مشەخۆر و خواردە دەوترێت کە لەسەر ماڵی خەڵک دەخوات و خۆی هیچ پەیداناکات. [1]
ئەمە بە کەسێک دەوترێ کە هەمیشە لە دوای بەرژەوەندی و گیرفان و ورگی خۆی بێ و لەو پێناوەدا سەر بە هەموو شوێنێکدا بکات، تەنانەت ئەگەر مەترسیداریش بێ و سەری تێدا دابنێ.[2]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 8,929
Escriba su comentario sobre este artículo!