ناهید حسەینی (ناهید مێهران حوسام الدین) لەدایکبووی17-08-1967 بەرانبەر بە 26/5/1346ی هەتاوی لە گوندی دۆزەغدەرە سەر بە شاری #سەقز# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. لە ساڵی 1996ەوە سەرقاڵی چالاکیو نووسینە.
پلەی خوێندن: دیپلۆمی تەجرۆبی(زانستی)یە
چالاکی:
شاعێر، وەرگێڕ، ڕۆژنامە نووس
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانو بەرپرسی کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حیزب
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
ماوەی 2 ساڵ ئەندامی دەستەی نووسەرانو بەرپرسی لاپەڕی ئەدەبی بووە لە ڕۆژنامەی ئاسۆ لە شاری #سنە#
ماوەی یەک ساڵ دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی مەولەوی کورد بووە لە شاری سنە
ماوەی دوو ساڵ مامۆستای ڕێنووسی کوردی بووە لە شاری سنە
3 ساڵ سەرپەرەشتیاری یەکەی دۆبلاژ لە PUK tv بووە
ماوەی 4 ساڵ ستافی کاراو بەرپرسی 2 لاپەڕەی لە ڕۆژهەڵاتەوەی ڕۆژنامەی چاودێر لە #سلێمانی# بووە
کۆمەڵێک کۆڕی شیعری لە شارو شارۆچکەکانی کوردستانو دەرەوەی کوردستان بەڕێوە بردووەو لەوانە:
نەورۆزی 2007 لە دیاربەکرو ئیستامبول کۆڕی شیعری هەبووە (پرۆژەی شاەماران چاپخانەی ئاڤێستا)
بەشداری لە فێستیڤاڵی شیعری ئیستامبولو وەرگرتنی خەڵاتی نازم حیکمەت بۆ شیعر ساڵی 2010
خاوەنی خەڵاتی سەید برایم بۆ ئەدەبو هونەرو کەسایەتی ساڵی (2009) لە #کۆیە#
بەرهەم:
1: کۆمەڵە شێعری کوردی (بە زاراوەی #سۆران#ی) ئامادەی چاپە بە نێوی باڵندەکانی گیرفانی تاڤگە.
2:کۆمەڵە شێعرێک بە ناوی شەوێک بە شەیتان ڕە، کە خاتوو دڵشاد یووسف لە سورانییەوە وەریگێڕاوەتە سەر شێوەزاری کرمانجی سەروو. لە تورکیا (چاپخانەی ئاڤێستا) چاپ بووە
3 کۆمەڵە شێعری هێڵکاری لە سەر شەوی گرانازی مووسەوی لە فارسییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. لە سلێمانی چاپ بووە (لە زنجیرە بڵاو کراوەکانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ)
4 شانۆنامەی قرپۆقی ناوی ئاوێ، لە سەر بنەمای فولکلۆروبە شێوە داڕشتنی شێعری بۆ منداڵان لە 316 دێڕدا. لە شاری سنە بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە سەر شانۆ بوو
5 چەند کورتە چیرۆک. بڵاو کراوەتەوە لە گۆڤارەکانی ناو ئێرانو دەرەوی ئێران
6 وەرگێڕانی چیرۆکی مانگو پڵینگی محەمەدی تەیمووری لە فارسییەوە بۆ کوردی، ئامادەی چاپ