لە سەر ناوی زەردەشت منیش بڕوام وایە کە پێشتر زەردەشت ناوی ڕاستەقینەی «سیمیار» بووە و نازناوی «زەردەشت» لە دواییدا پێی دراوه. پیری شالیاری زەردەشتی لە بەرهەمی خۆی «ماریفەت» ناوی زەردەشت، بە «سیمیار» ناو دەبات، پیرشالیاری زەردەشتی دەفەرمێت: (گۆشت بڕوانە پیر شالیار بۆ / هۆشت جە کیاستەی زانای «سیمیار» بۆ)، مانای: "بە وتەی پیری شالیار گوێ بگرە و هۆشی خۆت بدە بە نووسراوەی زانای سیمیار". فەرهەنگی دێهخودا. بەرگی 13. «سیمیار» لە دوو واژەی سیم و یار دروست بووه، دەزانین سیم بە واتەی زێوە و بەشێک لە ناوی زەردەشت، واژەی زێڕی تێدایه، کە ئێستاش نرخی زێڕ لە زێو زیاتره، بۆیە ڕێی تێدەچێت کە ناوی سیمیار بۆ زەردەشت کەم بووبێت، بۆیە لە پاشان نازناوی زەردەشتیان پێ داوه. عمادلدین دەوڵەتشاهی ناوی زەردەشتی بەمجۆرە لە یەک داوەتەوه: زەرەساوشەتەرئائی، «زەره» بە مانای زێڕ و تیشکی تەڵا، «ساویانتا» بە واتەی درەوشانەوە و تابان، «وەشەتەر» بە مانای بارین، «ئائی» بە مانای هاتن یا ئایی هاتووه، کە بە سەر یەکەوە دەکاتە «بارین و درەوشاندنی تیشکی زێڕینی ڕۆژ»، زەردەشت نازناوی «سیمیار» بووه. (رۆستم و زۆراو بە ڕەوایەتی ئاڤێستا.)
فەرهەنگی ئاڤێستا - ئامادەکردن و نووسینی: بابان سەقزی
Nota: Kurdipedia quiere recoger "todas" las palabras y frases de todos los dialectos kurdos. Por favor, ayuda Kurdipedia ...
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,533
Escriba su comentario sobre este artículo!