شەمزینان یەک لە شارۆچکەکانی شاری #جۆلەمێرگ#ی پارێزگای #هەکاری#یە لە باکووری کوردستان.
هەندێک جار بە ناوی شەمزینان و هەندێک جاریش بە ناوی شەمدینان ناوی هاتووە. بەڵام ناوەکەی لە بنەڕەتدا شەمدینانە. لە پەرتووکە مێژووییەکاندا ناوەکەی بە ناوی شەمسەدینان هاتووە، وەک لە #شەرەفنامە#ی #شەرەفخانی بەدلیسی# و پەرتووکی w.A wigram (The cradle of mankind life (n estern kurdistan. نەخشەی شەمدینان هەیە کە لە سەدەی 19 لەلایەن ئنگلیزەکانەوە کێشراوە و ناوی بە شەمسدینا هاتووە.
شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری لە دیوانە شیعرییەکەی خۆیدا کە بە زمانی فارسی نووسیویەتی:
اسم (شمس الدین) در اسل نهاد
شود ب (شمزین) مستشار بین العیباد
هست شمس الدین نام ناحیە
حق بدارد از مزالم ناحیة..
ناوی ناوچەکە لە بنەڕەتدا بە ناوی میرەکەوە هاتووە، بەڵام لەلای خەڵکەکەیەوە بووە بە شەمزین و بەو ناوەوە جێی گرتووە. هەروەها هەردوو ڕۆژهەڵاتناسی ڕووسی ڤاسیلی نیکیتین و ڤلادیمر مینۆرسکی ناوەکەیان بە شەمدینان بەکارهێناوە لە تۆمارەکانی خۆیاندا.
ڤاسییلی نیکیتین لە پەرتووکەکەیدا بەناوی (کورد کوردستان) لە باسی دامەزاندنی بنەماڵەی بەگزادەکاندا دەڵێت لەناو (بەگزادەی هەکاری، ئامێدی، کلیسێ، شەمزینا و تەرگەوەر) میرێک هەبووە بەناوی میر شەمسەدین، و ناوچەکەش بەناوی ئەوەوە کراوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 19,813
Escriba su comentario sobre este artículo!