مامۆستا جەلال مەحمود عەلی نووسەرو وەرگێڕ ساڵی 1932 لەگەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لەدایکبووە. لەنەوەی سوبحان ئاغای شارەزوورە. قۆناغی سەرەتایی لەهەڵەبجەو سلێمانی و قەرەداغ خوێندووەو ناوەندی لەهەولێر و سلێمانی و ئامادەییشی لەسلێمانی خوێندووەو خولی ئامادەیی مامۆستایی لەکەرکوک تەواوکردووە، ساڵی 1950 بووە بەمامۆستا، وەک مامۆستا خزمەتی کردووە، ساڵی 1970ەوە بووە بەئەندام لەیەکێتی نووسەرانی کوردو ئەندامی بنکەی ئەدەبی و ڕوناکبیریی گەلاوێژ بووە، لەبەرهەمەکانی کۆمەڵە چیرۆکی ڕێبازی ژیان، ئەستێرە ورشەدارەکان، مەهاباد، هەڵۆ بەرزەکان. ئیدیۆم لەزمانی کوردی دا، لەپاڵ چیرۆکنووسیدا کاری وەرگێڕانی کردووە، لەوانە وەرگێڕانی فەرهەنگی عەرەبی– کوردی (مونجید). ئەم ڕۆشنبیرە لەبواری پەروەردەو لەبواری چیرۆکنووسی و وەرگێڕاندا ڕۆڵی کاریگەری هەبووەو خزمەتی نەتەوەکەی کردووە.
- 16-07-2014
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 8,696
Escriba su comentario sobre este artículo!