خەندان ڕەهێل سەمەد
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا بە هۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە سێ کەس گیانیان لە دەستداوەو 38 ی دیکەش لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم برینداربوون.
عەمید قادر سدیق، بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان بە (خەندان) ی ڕاگەیاند: لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا واتە لە 20-22ی ئازار، لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و پابەند نەبوونی شوفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە سێ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و 38 کەسی تریش برینداربوون.
وتیشی: "رووداوەکان بەو جۆرەبوون، هەولێر 13 بریندار و یەک کەس گیانی لە دەستداوە، لە سنوری گەرمیان حەوت بریندار و لە پارێزگای دهۆک حەوت بریندار و سلێمانی 11 و دوو کەس گیانی لە دەستداوە".
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,173
Escriba su comentario sobre este artículo!