خەندان
هێزەکانی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا 31 کەسیان دەستگیرکردووەو هەشت کەسیشیان لە خنکان ڕزگار کردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانیدا، کە وێنەیەکی بۆ (خەندان) نێردراوە، تیایدا مقەدەم هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە: هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی لە سەرجەم بەشەکانیان لە ڕێگەی خاڵی چاودێری و مەفرەزە گەڕۆکەکانیان بەردەوام بوون لە جێبەجێکردنی ئەرک و فەرمانەکان و پارێزگاریکردن لە سروشت و ژینگەی کوردستان و قەدەغەکردنی دیاردەکانی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و ڕاوکردنی ماسی و بڕینی داری دارستانەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەماوەی پێنج ڕۆژی پشوەکانی جەژنی نەورۆزدا سەرەڕای ئەرکی پاراستنی ئاسایش و سەروماڵی هاوڵاتیان لەگەڵ هێزەکانی ناوخۆ، هاوکات لە سنوری بەشەکانی (سلێمانی، پێنجوێن، دوکان، قەرەداغ، دەربەندیخان، هەڵەبجە، شارەزوور) هەروەها بنکەکانی (وارماوا، خەلەکان، سیروان، بنگرد، سیتەک، خدران، بێتواتە، سەیدسادق) توانراوە 31 هاوڵاتی لەسەر دیاردەی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و ڕاوکردنی ماسی هەروەها بڕینی داری دارستانە سروشتییەکان و دروستکردنی خەڵوز بەرێگەی نایاسایی دەستگیرکراون.
راشیگەیاند: لەماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا 19 هاوڵاتی لەسەر دیاردەی ڕاوکردنی ماسی و حەوت هاوڵاتی لەسەر دیاردەی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی هەروەها پێنج هاوڵاتی لەسەر دیاردەی بڕینی داری دارستانەکان دەستگیرکراون، هەروەها دەستگیراوە بەسەر 263 کیلۆ ماسی، کەلە ڕاوچیەکان سەندراونەتەوە، هەروەها 132 تۆڕی ڕاوکردنی ماسی و 11 شەداو و سێ چەکی جۆری بادی و یەک چەکی جۆری کلاشینکۆف و حەوت فەردە خەڵوز و شەش باڵندەی کێوی لە جۆری (کەو).
مقەدەم هێمن، ئاماژەی بەوەشکرد: لەکاتی گەشتو سەیرانی هاوڵاتییان لە سنوری بەڕێوبەرێتی پۆلیسی دارستانی دوکان ئەفسەر و کارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە توانیویانە هەشت هاوڵاتی، کە سیانیان بەرەگەز عەرەب بوون لە خنکان ڕزگار بکەن، کاتێک لەناو دەریاچەی دوکان مەلەیان کردووە، بەڵام دوچاری تەنگەژە بونەتەوە و هێزەکانی پۆلیسی دارستان فریایان کەوتوون.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,949
Escriba su comentario sobre este artículo!