خالید حسێنی
وەرگێڕانی: #ئازاد بەرزنجی#
2011
لەم ڕۆمانەدا خالید حسێنی بەسەرهاتی ژیانی دوو ئافرەتمان بۆ دەگێڕێتەوە کە ئەوانیش (مریەم) و (لەیلا) ن، بەڵام نووسەر لەمیانی ژیانی ئەم دوو ئافرەتەوە چیرۆکی ئەفغانستانی ئەم چەند دەیەیەی دواییشمان بۆ دەگێڕێتەوە. ئەو وڵاتەی کە هەر ماوەیەک و لەژێر سایەی دەسەڵاتێکدا وێران و وێرانتر دەکرێ تا دواجار دەکەوێتە چنگی تاڵیبان و ئەوانیش بە ناوی ئایینەوە هەرچی شوێنەواری ژیارو شارستانی و ئەدەب و هونەر و جوانییە، دەیفەوتێنن و دەست دەنێنە بینەقاقای ئازادیی خەڵک و بەتایبەتیش ژنان و لە هەموو مافێک بێبەشیان دەکەن؛ مافی خوێندن، مافی کارکردن، تەنانەت مافی چوونەدەرەوە لە ماڵیش. بە درێژایی حوکمی تاڵیبان، ژنان لە کابوسێکی تۆقێنەردا دەژین و لە هەموو بەهایەکی ئینسانی دادەماڵرێن و تەنیا وەکوو ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی ئەو پیاوانە سەیر دەکرێن، کە هەڵگری مێنتاڵێتیی سیستەمە حوکمڕانەکەن و لەودیو چارشێوە تاریکەکانیانەوە ژیانیان دەبێتە دۆزەخێکی بەردەوام.
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 14,671