هێمن مامەند، #هەولێر#: بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکاری کرێکارانی کوردستان، حەسەن ڕەمەزان، دوێنێ، هەینی، کرێکارێک لەباڵەخانەیەکی کۆمەڵگەی نەورۆز سیتی لە شاری هەولێر لەکاتی کارکرندا کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە، بەوەش ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەسداوە، گەیشتە 9 کرێکار.
حەسەن ڕەمەزان وتیشی، ئەو کرێکارەی دوێنێ گیانی لەدەست دا ناوی ئەحمەدەو خەڵکی باکووری کوردستانەو خێزاندارەو باوکی دوو منداڵ بووە.
سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان زیادبوونی ڕێژەی گیانلەدەستدانی کرێکاران لەشوێنی کارکردندا دەگەرێنێتەوە بۆ نەبوونی یاسایەکی گونجا بۆ کرێکاران لە هەرێمی کوردستان وایکردووە ژمارەیەکی زۆر لەکرێکاران بەتایبەتیی کرێکارانی بیناسازی لە مافەکانیان بێبەشبنو زەمان نەیانگرێتەوە، دوای گیان لەدەستدانیان یان کەمئەندام بوونیانو نەخۆشی، هیچ مافێکیان مسۆگەر نییە.
-01-06-2013
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,575
Escriba su comentario sobre este artículo!