لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا لەچەمچەماڵ (11) ڕوداوی هاتوچۆو پێنج حاڵەتی پێوەدانی دوپشک هەبوە، هەروەها (1567) نەخۆش چارەسەرکراون.
چەمچەماڵ، ئاوێنەنیوز: بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرێتی تەندروستی چەمچەماڵ کە وێنەیەکی دراوەتە ئاوێنەنیوز، لەماوەی هەر سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا (8/8- 10-08-2013)، (1567) نەخۆش بەمەبەستی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی باسەڕه و مەڵبەندی (24) کاژێری چەرموو مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی تەکیەی کاکەمەندیان کردوە، سێ حاڵەتی سوتاوی لەنەخۆشخانەی باسەڕه و نۆ بریندار بەڕوداوی هاتوچۆ لەمەڵبەندی تەندروستی تەکیە چارەسەرکراون.
لەبەشێکی دیکەی ئامارەکەدا هاتوە، هەر لەوماوەیەدا (71) حاڵەتی بریندار گەیەنراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو، کە (11)یان ڕوداوی هاتوچۆو پێنجی تریان پێوەدانی دوپشک و دو حاڵەتی سوتاوی و حاڵەتێکی بریندار بەیارییە ئاگرینەکان هەبوە. لەسێەم ڕۆژی جەژنیشدا هیچ ڕوداوێکی نەخوازراو وەکو ئۆتومبیل و پێکان بەگولە ڕوینەداوە.
- 11-08-2013
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 12,932