هەڵبژاردنی کۆنگرەی پارێزەران کۆتایی هات و لە کۆی 42 نوێنەر پارتی دیموکراتی کوردستان 29 یان دەباتەوە.
هێمن مامەند، ئاوێنەنیوز:له و بارەیەوە پارێزەر ئومێد پاڵانی تایبەت بە ئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، کۆنگرەی پارێزەرانی کوردستان ئەمڕۆ(پێنج شەممە) کۆتایی هات و لە کۆی 2104کەس 1245 کەس بەشداری تیاداکرد بۆ هەڵبژاردنی 42 نوێنەر.
سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەش ناوبراوی ڕونیکردەوە کە:
پارتی دیموکراتی کوردستان 29 نوێنەریان بردەوە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان 9 نوێنەریان بردەوە.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 2 نوێنەریان بردەوە.
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان 2 نوێنەریان بردەوە.
بیلایەنەکان 2 نوێنەریان بردەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنەکان تر نوێنەرێکیان نەبردۆتەوە.
- 15-08-2013
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 10,549
Escriba su comentario sobre este artículo!