عومەر مەعروف بەرزنجی
کۆی کردووەتەوەو دوای ساغکردنەوە پێشەکی و پەراوێزی بۆ نووسیوە
چاپی یەکەم 2007 سلێمانی
برایم ئەحمەد وەک شاعیرێک :
ئەم کۆمەڵە شیعرەی کە بە پێی کاتی دانان و بڵاوکردنەوەیان پۆڵێنکراون و ساغ کراونەتەوە، ڕستێک پەراوێزی دروست و زانیاری ورد و پێویستیشیان خراوەتە پاڵ، بریتییە لە کۆی شیعرەکانی مامۆستای خوالێخۆشبوو (برایم ئەحمەد 1914 - 8 / 4 / 2000)، کە لەسەرەتای تەمەن و چووزەرەی ژیانی ئەدەبییەوە تا ڕۆژی ماڵیاوایی، ناوبەناو لە کات و سات و شوێن و بۆنەی جیاوازدا و بەپێی سۆز و چێژی تەیبەتی و مەودای خەیاڵ و سەلیقەی داهێنان و بەهرەی شیعری و تێگەیشتنی لە ماناو پەیام و کرۆکی شیعر و ڕەخساندنی دەرفەت و هەلی گونجاو، چەند لاپەڕەیەکی پوخت و ناوازەی لە ئەدەبی نوێی کوردیدا تۆمار کردووە.
بەرکوڵی شیعری بڵاوکراوەی برایم ئەحمەد دەگەڕێتەوە بۆ گۆڤاری (هاوار) ی ساڵی 1933.
شیعرەکانی برایم ئەحمەد لەڕووی ژمارەوە دیوانێکی گەورەیان لێپێکنایات، دیارە ئەمەیش چەندین هۆکاری هەیە و لەسەر و هەموویانەوە ئەو بوارانەیە کە سەرقاڵی کردوون، نەیتوانیوە سەر و مڕی خۆی بۆ ئەدەب بە گشتی و شیعر بە تایبەتی تەرخان بکات، بەڵام گەورەیی و باڵای هەڵکشاوی شاعیر بە چەندێتی پێوانە ناکرێت، هونەر و جێکردنەوەی خاسییەتە بەرزەکانی شیعر و تێڕوانین و تێگەیشتنی دروست دەبنە نیشانەو مەرجی بنەڕەتی سەرکەوتنی شاعیر.
لەم کتێبەدا جگە لەو شیعرانەی کە (برایم ئەحمەد) بۆخۆی نوسیونی، ئەو شیعرانەش بلاو کراونەتەوە، کە شاعیر وەریگێڕاون لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ کوردی.
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 18,482
Escriba su comentario sobre este artículo!