لەکاتی کارکرندا کرێکارێک لەدەڤەری شارەزور گیانی لەدەستداو بەوەش ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 47 کرێکار.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، عوسمان زیندانی، بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، بەداخەوە جارێکی ترو لەڕوداوێکی تری نەخوازراودا کرێکارێک بەناوی (ئومێد ئەحمەد یاوەر) لەشەوداو لەکاتی کارکردنداو بەهۆی بەرکەوتنی ئامێری کۆمپرێسەر بەقاچی، بەسەختی برینداربو، ئەمرۆ چوارشەممە، گیانی لەدەسدا.
ناوبراو وتیشی، "ئێمە وەک سەندیکای کرێکاران پێمانباشه و داوامانکردووە کارکردنی کرێکاران لەشەواندا ڕابگیرێت". ئەو ڕاشیگەیاند، کە بەگیانلەدەستدانی ئەو کرێکارە، ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 47 کرێکار.
لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئەوەشی خستەڕو کە ئەو کرێکارە خەڵکی دەڤەری شارەزوره و خێزانداره و خاوەنی سێ منداڵە.
- 18-09-2013
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,802
Escriba su comentario sobre este artículo!