بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرای دەکات، کە لە (10) مانگی ڕابردوی ئەمساڵدا (4135) کەس بونەتە قوربانی ڕوداوەکانی هاتوچۆ.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕائید ئەسکەندەر یونس، بەڕێوەبەری هاتوچۆی خۆرهەڵاتی هەولێر، ئاماری (10) مانگی ڕابردوی ڕوداوەکانی هاتوچۆی پارێزگاکەی ئاشکراکرد و ئاماژەی بەوەکرد، کە لەو ماوەیەدا (4135) کەس بونەتە قوربانی ڕوداوەکانی هاتوچۆ و (12) هەزار مۆبایلیش دەستی بەسەردا گیراوە.
وتیشی: لەو ژمارە قوربانییە (300) کەسیان گیانیان لەدەستداوە و (3835)کەسی دیکەش برینداربون.
بەڕێوەبەری هاتوچۆی خۆرهەڵاتی هەولێر ئەوەشی خستەڕو، کۆی گشتی ڕوداوەکانی هاتوچۆ لەو ماوەیەدا، (1102) ڕوداو بوە و (500) کەسیشیان دەستگیرکردوە کە مۆڵەتی شۆفێرییان نەبوە و (100) ماتۆڕسکیلیش دەستی بەسەرداگیراوە.
ئا/ هەنگاو هاشم
- 04-12-2013
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 8,810
Escriba su comentario sobre este artículo!