خەندان ڕەهێل سەمەد
بەگوێرەی ئامارێک لە ماوەی ساڵی 2013، لە سنوری پارێزگای موسڵ 714 کەس بەهۆی کردەوە توندوتیژییەکانەوە کوژراون، له و ژمارەیەشدا 103 یان کوردن.
سەعید مەموزینی، کارگێری لقی 14ی پارتی لە موسڵ بە خەندانی ڕاگەیاند: ساڵی 2013 ساڵێکی خوێناوی بوو بۆ پارێزگای موسڵ، بە جۆرێک لە ماوەی ئەمساڵدا 714 کەس لەچین و توێژەکانی ئه و پارێزگایە بە ڕووداوەکانی توندوتیژی و کاری "تیرۆرست"ی کوژراون.
سەعید مەمووزینی وتیشی: "له و ژمارەیەی لە ماوەی ئەمساڵ کوژراون 103 کوردن، هاوکات شەش ڕۆژنامەنوس و سێ دکتۆر و دوو ئەندازیار و فڕۆکەوانێک لە نێو ئه و کوژراوانەدان، ئاماژە بەوەشدەکات ڕێژەی کوژراوان زیاترە لە ساڵی ڕابردوو".
هەروەک پێشتر ئاماژەی بۆ کرابوو هۆکارەکانی توندوتیژیەکانی ئه و پارێزگایە بۆ زیادبوونی چالاکی "تیرۆرستان" بەتایبەتی دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام دەگەڕێتەوە، کە بەهۆی بارودۆخی سوریا ڕێژەیان لەناوچەکە زیاتر بوە.
هەوەک باس دەکارێت نەبوونی خزمەتگوزاری و کەمتەرخەمیەکانی حکومەتی فیدراڵ لەرووی باشکردنی بارودۆخی ئەمنی چەند هۆکارێکی ترن، وایکردەوە کردەوە "تیرۆرست"یەکان لە موسڵ زیاتر بێت.
- 31-12-2013
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,941
Escriba su comentario sobre este artículo!