ناو: عەباس
ناوی باوک: عەزیز
نازناو: لەشکری (ڕەشۆ)
ڕێکەوتی لەدایک بوون:#01-07-1960#
شوێنی لەدایک بوون: #هەولێر#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #13-06-2013#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
=KTML_Bold=ژیاننامە:=KTML_End=
هونەرمەند (عەباس عەزیز لەشکری) ، ناسراو بە (ڕەشۆ) لە 01-07-1960 لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە هونەرمەندێکی ناسراوی شاری هەولێربووە لە بوواری شانۆ و دراما، لە ژیانی هونەری هەر لە منداڵییەوە حەزی بە هونەر بووە و ویستوویەتی لەم بوارەدا خزمەت بە میللەتەکەی و شاری هەولێر بکات، گرینگترین ئەو بەرنامەی کە ئەوکات ڕەشۆ و شەمۆ (ئەیام ئەکرەم) و کۆمەڵێک هوونەرمەندی لێهاتوو و ناسراوی شاری هەولێر پێشکەشیان دەکرد بەرنامەی (دوور) بین بوو لەگەڵ هەندێک لەو فیلمە کۆمیدیایانەی بەژدار بووە وەک ئەکتەری سەرەکی، فیلمی کۆمیدی (زەنگ) کە بیرۆکەی (گوڵالە بیلاف) ە و ئەکتەرە سەرەکییەکان پێکهاتبوون لە (ڕەشۆ) و (شەمۆ) و (شێرزاد پۆلیس) لەگەڵ (گوڵاڵە بێلاف) . و فیلمی کۆمیدی (حاجی لێزەر) لە ساڵی (2006) لە بڵاوکراوەی (ئەربائیلۆ) بڵاو کرایەوە، کە بیرۆکەی ( فرمێسک دزەی ) بوو. وەهەروەها فیلمی ئەپڵ ئاکشن کە بیرۆکە و نووسینی (شاخەوان کاکە مەم) بوو، کۆمەڵێک لە هونەرمەندی شاری هەولێر بەژداریان لەو فیلمانە کردبوو، ئەمانە هەندێک بوون لەو فیلمانەی و زۆری دیکە هەیە کە پێک هاتوون. لە شانۆو و دراما و فیلم وتەمسیلی کە لە زۆربەیان ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە سەردەمی ساڵی 90 ەکان پەخش دەکران ، جگە لە هونەرمەندی، کارمەندی کەناڵی زاگرۆس TV بوو کە کاری دەرهێنانی دەکرد لەو کەناڵە لەم بوارە خزمەتێکی زۆری کردووە بە شاری هەولێر . و کامێرەوانی کۆبوونەوە تایبەتەکانی جەنابی ( کاک #مەسعود بارزانی# ) و (#فەڕەنسۆ هەریری# ) و (#نێچیرڤان بارزانی#) بوو کەوەک نوێنەری کەناڵی زاگرۆس لەوێ ئامادە دەبوو . ، خاوەنی دوو هاوسەر بووە یەکێکیان بە نەخۆشی کۆچی دووای کردووە. خێزانی دووەمی لە ژیان دا ماوە و خاوەنی سێ کوڕە، کوڕە گەورەکەیان هاوکار عەباس و ناوەندیەکەیان هاودەنگ عەباس و بچوکەکەیان هاویار عەباس. کە جێگرەوەیەکی گرنگی باوکیانن.
(ڕەشۆ ) بە نەخۆشی درێژخایەنی شەکرە دەیناڵاند و بەداخەوە لەکۆتا ساتی هەناسەدانی و دڵی ماندووی لە 13-6-2013 لە باوەشی ماڵ و سێ کوڕەکەی بە جەڵدەی دڵ کۆچی دوای کرد . [1]
عەباس عەزیز لەشکری ناسراو بە ( ڕەشۆ) کوڕی شەهید عەزیز لەشکرییە (عەزیز لەشکری) باوکی سەرلق بووە لە هێزی دەشتی هەولێر لە شۆڕشی ئەیلول وە عەباس عەزیز لەشکری خاوەنی دوو خێزان بووە لەخێزانی یەکەمی کڕرێک و دوو کچی هەبووە کوڕە گەورەکەی بەناوی هەڤاڵ عباس عەزیز. کچەکانی بێریڤان عباس و ئەریڤان عباس. لە خێزانی دووەمی سێ کوڕی هەیە بەناوەکانی هاوکار عباس و هاودەنگ عباس و هاویار عباس خێزانی یەکەمی بە نەخۆشی کۆچی دوای کردووە ئێستا2023خێزانی دوەمی لە ژیان ماوە. [2]
(هەڤاڵ عەباس عەزيز)
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 26,408
Escriba su comentario sobre este artículo!