لە ساڵی (1933) لە شاری #سنە# لە دایک بووە و بڕوانامەی باڵای موزیکی لە تاران بەدەستهێناوە، لە (50) ساڵی چالاکی هونەری خۆیدا لەگەڵ ئۆرکستراکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، فەرهەنگ و هونەر، سەمفۆنیک و ئۆپێرای تاران هاوکاری کردووە و لە زانکۆکانی تارانیشدا وانەی میوزیکی وتۆتەوە.
ئەو ژەنیارە کوردە لە کەمانچەدا شارەزاییەکی بێهاوتای هەبوو و لە بواری ئاوازدانانیشدا، چەندین بەرهەمی ناوازەی هەبووە.
سەمفۆنیای مەرگی سوهراب، مارشی شاهین، شەپۆل، مارشی نەبەرد، شادی کوچوولوو، بۆنی باران، پەیامی من، هاوسەنگەر، سەمای باران و دەمەوێ قسە بکەم بەشێک لە بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەندەن.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,612
Escriba su comentario sobre este artículo!