لەراپرسییەکدا کە ماڵپەری ئاوێنەنیوز ئەنجامیداوە، 67% هاووڵاتییان پێیان باشە سێ لایەنەکەی پێشوی ئۆپۆزیسیۆن -گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتو- بەشداری کابینەی هەشتەمی حکومەت بکەن.
ئا: ئاوێنە
لە و ڕاپرسیەدا کە ماوەی دو مانگە لەماڵپەڕی ئاوێنەنیوزدا ئەنجامدراوە و تێیدا نزیکەی نۆ هەزار کەس بەشداریان کردووە، دەردەکەوێت کە هاووڵاتییان پێیان باشە ئۆپۆزیسیۆن بەشداری پێکهێنانی حکومەت بکات.
پرسیاری ڕاپرسیەکە ئەوەیە بەشداریکردنی ئۆپۆزیسیۆن لە حکومەتی داهاتوی هەرێمدا چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟، تێیدا 67% پێیان باشە کە لایەنەکانی پێشوی ئۆپۆزیسیۆن بەشداری کابینەی هەشتەمی حکومەت بکەن، بەڵام 29% پێیان خراپ بووە کە ئۆپۆزیسیۆن نەمێنێت و ئەو سێ لایەنە بەشداری حکومەتی داهاتو بکەن.
هەر لەو ڕاپرسیەدا 3% بە نازانم وەڵامیانداوەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدا دێت، کە زیاتر لەچوا مانگە هەڵبژاردنی پەڕڵەمان ئەنجامدراوە و تا ئێستاش ئاسۆکانی پێکهێنانی کابینەی هەشتەم نادیارە و پەڕڵەمانیش تەنیا یەک کۆبوونەوەی ئەنجامداوە.
06-02-2014
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 9,468
Escriba su comentario sobre este artículo!