چالاکوانێکی مەدەنی دەڵێت، ژمارەی ئەو ژنانەی لە 23 ساڵی ڕابردوودا لە سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کوژراون، سێ ئەوەندەی ژمارەی ئەو کەسە بێ تاوانەن کە لە ساڵی 1988 لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا بوونە قوربانی.

سلێمانی،ئاوێنەنیوز: بەرپرسی ڕێکخراوی ژیان، بەهار مونزیر، لە لێدوانێکدا ئەمڕۆ(هەینی) بە ئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، وەک گروپی ژیان بەشداریامنکردووە لە کۆنفرانسێک لە پەرلەمانی ئەوروپا (بەلجیکا)کە تایبەت بوو بە ڕێگریە یاسایی و دادوەریەکانی بەردەم بەدیهاتنی مافەکانی ژنان لە کوردستانی عێراق و لەوێ ڕاپۆرتێکی تایبەت بە ڕەوشی ژنانی پێشکەشکراوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا بەهار ڕایگەیاندووە، "گروپی ژیان کوشتاری بەردەوامی ژنان بە کەمپینی ئەنفالکردنی ژنان ناو دەبات و وا دەزانین کە ژمارەی ئەو ژنانەی کە لە ماوەی 23 ساڵی ڕابردوودا کوژراون سێ بەرابەری ژمارەی ئەو کەسە بێ تاوانەن کە لە ساڵی 1988 لە هەڵەبجەدا بوونە قوربانی."
- 11-04-2014
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,737
Escriba su comentario sobre este artículo!