ساڵی 1963 کە مەنعەتەجەولی سلێمانی دەبێ و زەعیم سدیق کوشتارێکی زۆر دەکات و لە مەیدانی ئازادی سلێمانی خەڵکیکی زۆر زیندە بە چاڵ دەکات.
لەگەڕان بە شوین پێشمەرگە. ماڵە و ماڵ تەفتیشیان دەکرد و بۆ سووکایەتی خەڵکیش زۆر شێوازیان بەکار دەهێنا.
ئەفسەرێک دەچێتە ماڵێکەوە و بە خاوەن ماڵەکە دەڵێ جوێن بدە بە مەلا مستەفا.
کابراش دەڵێ سەیدی جوێندان عەیبە بەهەموو کەسێ.
ئەفسەرەکە دەڵێ باشە ئەوە نیو دینار جوێن بدە بە عەبدولسەلام عارف.
کابراش دەڵێ پارەشم ناوێ گوو بە شەرەفی خۆی و باوکی
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,222
Escriba su comentario sobre este artículo!