سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتی ئەنجوومەنی نوێنەران گەشتە 60 لە سەد، لەوچوارچێوەیشدا 12 ملیۆن و 101 هەزار و 965 دەنگدەر، دەنگیان دا.
میقداد شەریفی، سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی کۆمسیاران ڕووبەڕووی فشارێکی سیاسی هەموجۆر بۆراگرتنی کارتی ئەلیکترۆنی بووە و داواکرا کار بە میکانیزمە سەرەتاییەکان بکرێت.
ئەو بەرپرسەی کۆمیسیۆن، ڕوونشیکردەوە، کۆمیسیۆن بەردەوام بوو لە کارەکەی خۆی و ئەنجامە ئیجابییەکەی بینرا.
ئەوەشی خستەڕوو، کە ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، گەشتە سەدا 60 و لە پڕۆسەی دەنگدانی شتیدا 12 ملیۆن و 101 هەزار و 965 دەنگدار، دەنگیان دا.
-01-05-2014
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,022