کاردۆ محەمەد
لە شەش مانگی ڕابردوودا و بەهۆی ڕووداوە جۆربەجۆرەکانەوە، لە سنووری قەزی کۆیە 15 کەس گیانیان لە دەست داوە.
ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، شۆڕش کاکە بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە وتی: "لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لەسنوری قەزای کۆیە 139 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوە".
وتیشی: "بەم هۆیەوە 10 هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە و 153 کەسی تریش برینداربوون".
شۆڕش کاکە ئاشراشیکرد کە "رووداوەکانی هاتوچۆ لەچاو شەش مانگی ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە، بەڵام بەداخەوە ژمارەی گیان لەدەست دان زیادی کردووە".
لەلایەکی ترەوە عەمید محەمەد سەعید بەڕێوەبەری بەشی بەرگری شارستانی کۆیە لە لێدوانێکدا بۆ خەندان وتی: "لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 267 ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنورەکەمان ڕویداوە".
عەمید محەمەد وتیشی: "بەم هۆیەوە 5 هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە و 12 هاوڵاتی ترش برینداربوون، سەرەڕای سوتانی 515 دۆنم زەوی لە پوش و پاوەن.
- 09-07-2014
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 14,253
Escriba su comentario sobre este artículo!