لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە (7) هەزار پەنابەری شەنگال چوونەتە ڕۆژئاوای کوردستان و لەم ڕێژەیەش (5) هەزار لە کەمپی نەورۆز لە گوندی باجریقی سەر بە شاری دێرک جێگیر کراون.
لەگەڵ زیادبوونی هاتنی پەنابەران لە دەروازەی سنووری تلکۆچەرەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە (7) هەزار پەنابەری شەنگال ڕوویان لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد و لەم ڕێژەیەش (5) هەزاریان لە کەمپی پەنابەرانی نەورۆز لە گوندی باجریقی شاری دێرک جێگیر کراون. هاوڵاتیانی دێرکیش بە گوێرەی دەرفەتەکانیان هاوکاری پەنابەران دەکەن.
حسێن ڕەمەزان بەرێوەبەری ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند کە (5) هەزار پەنابەر لە کەمپی نەورۆز جێگیر کراون و هاوڵاتیانیش بە گوێرەی دەرفەتەکانیان هاوکاریان دەکەن. هاوکات بەرپرسانی کەمپەکە (300) خێوەتیان بۆ ئه و پەنابەرانە وەرگرتوە و بانگەوازیان لە دامودەزگا و ڕێخکراوە نێونەتەوەییەکان کرد کە هاوکاری پەنابەرانی شەنگال بکەن.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,070