کامەران عەبدە ساڵح
بەپێی ئاماری دەزگا پەیوەندیدارەکان، لەماوەی 40 ڕۆژی ڕابردوودا، 14 حاڵەتی خۆکوشتن و کوشتن لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین تۆمارکراوە.
ڕائید مستەفا محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، بە خەندان-ی ڕاگەیاند: لە سەرەتای مانگی تەمموزی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئابی 2014، چواردە حاڵەتی جیاجیای خۆکوشتن و کوشتن لە سنوری هەردوو قەزای پشدەرو بیتوێن تۆمارکراون.
وتیشی: "لەکۆی ئه و ژمارەیە، 4 حاڵەتی کوشتن و، 6 حاڵەتی خۆکوشتن کە چواریان بە فیشەک و دوانیان خۆخنکاندن بووە،بەدیدەکرێن".
ئاماژەشی بەوەدا کە"کەسێکیش خۆی سوتاندووە و دوو کەسی تریش لە ئاوی زێ و ڕوبارەکاندا خنکاون، هۆکاری کوژرانی یەکێکیشیان نادیارە".
رائید مستەفا ئەوەشی خستەڕوو کە "تەواوی قوربانییەکانی ئه و 40 ڕۆژە، لە توێژی گەنجانن و دۆسیەی هەندێک لە تاوانەکان لای پۆلیس یەکلا کراونەتەوە و دۆسیەی هەندێکیشیان تائێستا کاریان لەسەردەکرێت".
ئاشکراشیکرد، کەسێک کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوسەرەکەی، لە دەست یاسا ڕایکردووە و تائێستا نەتوانراوە دەستگیربکرێت.
- 11-08-2014
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,500
Escriba su comentario sobre este artículo!