نژیار نێروەیی
لە ئێستادا پێنچ بۆ شەش کەمپ بۆ نیشتەجێکردنی ئاوارەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک لە قوناغی جێبەجێکردندان، پارێزگاری دهۆکیش ڕایدەگەیەنێت کەمپەکان بەشی هەموو ئاوارەکان ناکات.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دووشەممە فەرهاد ئەتروشی، پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: لە سنووری پارێزگای دهۆک پێنچ بۆ شەش کەمپ لە قۆناغی جێبەجێکرندان، بەڵام بە پێی ئه و ڕێژەی ئاوارانەی کەهاتونەتە سنووری پارێزگای دهۆک بەشی هەموویان ناکات، چونکە ناوی زیاتر لە 90 هەزار خێزان تۆمارکراون.
وتیشی: "بۆ بەرفراوانکردنی کەمپەکان بە هاوکاری ڕێکخراوەکان لە کۆمەڵگاکانی خانکێ، شاریا، باجدکەندالی یەک و دوو، بێرسڤێ، قادیا، داودیێ، کار لەسەر ئەم کەمپانە بەردەوامە".
پارێزگای دهۆک ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا 543 خوێندنگای پارێزگای دهۆک ئاوارەیان تیادا نیشتەجێن و لە پلانی ئەواندایە زیاتر لە 15 هەزار خێمەی تریش دروست بکەن بۆ ئه و ئاوارانەی لە خوێندنگاکاندان نیشتەجێن کە شوێنێک بۆ بدۆزینەوە.
فەرهاد ئەتروشی زیاتر وتی: "پڕۆسەی ئامادەکرنی خواردنی ڕۆژانە بەردەوامە و ڕۆژانە بە سەدان هەزار دۆلار وەک حکومەت بۆ دابینکردنی سەمون و ئاو و نانی بەیانیان خەرج دەکرێت، جگە له و هاوکاریانەی ڕێکخراوەکان.
- 15-09-2014
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,141
Escriba su comentario sobre este artículo!