عەلی ناجی
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لەپارێزگای دهۆک ئاشکرایدەکات، ژمارەی دانیشتوانی شاری دهۆک نیوەی ژمارەی ئاوارەکانە و دوو ئەوەندەی خەڵکی ئه و شارە ئاوارەی تێدا نیشتەجێیە.
جەمال کۆچەر بەسایتی خەندانی ڕاگەیاند: ژمارەی دانیشتوانی شاری دهۆک 325 هەزار کەس دەبن، بەڵام ئاوارەکان 600 هەزاریان تێپەڕاندووە.
وتیشی: "لەوکاتەوەی مانگرتنەکانی پارێزگای ئەنبار لەساڵی 2013 دەستیپێکردووە، ژمارەیەکی زۆر عەرەبی ئه و پارێزگایە لەشاری دهۆک نیشتەجێبوون".
بەوتەی جەمال کۆچەر پەرلەمانتاری یەکگرتوو لەپەرلەمانی عیراق، ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای دهۆک بەگشتی، یەک ملیۆن و 200 هەزار کەسە، بەڵام کۆی ئاوارە عیراقی و ئێزدی و سورییەکان ژمارەیان یەک ملیۆن و نزیکەی 100 هەزار کەس دەبێت.
- 30-09-2014
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,385
Escriba su comentario sobre este artículo!