بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دوواییەوە، هەزاران عەرەب ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی 47% ئاوارەی عیراق، لەهەرێمی کوردستانن و لە 19% ی دانیشتوانی ئێستای شارەکانی کوردستان عەرەبن.
بەپێی ئاماری دەستەی گشتی ئاماری هەرێمی کوردستان، دانیشتوانی هەرێمی کوردستان پێنج ملیۆن و 300 هەزار کەسە، بەژمارەی ئاوارەکانەوە، دانیشتوانی هەرێمی کوردستان نزیکی حەوت ملیۆن و 300 هەزار کەسە، بەوپێیەش لە 27.4% ی دانیشتوانی ئێستای هەرێم خەڵکی ئاوارەن، زۆربەی هەرە زۆریشیان عەرەبن و لەهەندێک شارۆچکەدا ژمارەیان لەدانیشتوانە کوردەکان زیاترە.
بۆ نمونە دانیشتوانی شەقڵاوە 25 هەزار کەسە بەڵام زیاتر لە 35 هەزار عەرەبی تیادا نیشتەجێیە.
- 28-10-2014
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 9,326