وەزیری سامانە سرووشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی خاو لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بۆ 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرز دەکەنەوه و لەم هەفتەیەدا ئه و بڕە زیاد دەکەن.
سایتی کوردستان تیڤی بڵاویکردەوە، لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی کۆڕبەندی مێری کە لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە، ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێستا نزیکەی 300 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکەن، ئەم هەفتەیەش هەناردەکردنەکە دەگاتە ئه و ژمارەیە.
ئاشتی هەورامی ڕاشیگەیاند: سێ بیرە نەوتی دیکە لە چەند مانگی داهاتوودا دەست بە بەرهەمهێنان دەکەن و چاوەڕوانیش دەکرێت هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە مانگی کانوونی دووەم و شوباتی ساڵی داهاتوو بۆ 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزببێتەوە.
بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆو لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، بەغدا بودجه و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە هەرێم و هاوڵاتیان و فەرمانبەران بە چەند مانگێک مووچەیەک وەردەگرن.
- 08-11-2014
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 9,830
Escriba su comentario sobre este artículo!