- پێشمەرگە گوندەکانی دەروبەری گوێری بە تەواوی کۆنتڕۆڵکردەوە.
- ژمارەیەک لە گەنجانی کەرکووک ڕێگای سەرەکی کەرکووک هەولێریان گرتووەو ناهێڵن هیچ ئۆتۆمبێلێک بچێتە ناو شارەکەیانەوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک دژی ڕێگریکردن لە ئۆتۆمبێلی ژمارە کەرکووک بۆ شاری هەولێر.
- ئەمڕۆ 150 پێشمەرگەی دیکە لە باشووری کوردستانەوە دەچنە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پاڵپشتی لە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG و ئەو 150 پێشمەرگەیەی دیکە، کە ماوەی مانگێکە لەو شارەن دەگەڕێنەوە.
- بەهۆی هاتنە ناوەوەی هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی بۆ ناو ناحیەی جەلەولا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پۆلیسی ئیتیحادیدا دروستبوو.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 9,371
Escriba su comentario sobre este artículo!