بەپێی ڕاپرسیەک کە ئەمڕۆ لەرۆژی جیهانی بەرەنگاروبوونەوەی گەندەڵی بڵاوکراوەتەوە لە 89% ی هاووڵاتیانی هەرێم، پێیانوایە گەندەڵی بووە بەدیاردە.
زریان محەمەد، سلێمانی: شڤان زەنگەنە، سەرۆکی ڕێکخراوی سکاڵاو چاودێری لە شاری سلێمانی بەئاوێنەی ڕاگەیاند "ڕاپرسیەکمان لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر ئەنجامداوە کە تیایدا 89% هاووڵاتیان پێیانوایە گەندەڵی بۆتە دیاردە وە ڕێژەکەش زۆر بەرزە"
وتیشی" ئێمە وەک ڕێکخراوەکەمان بەردەوام چاودێری دامودەزگاکان دەکەین و چاودێرین بەسەر ئه و شوێنانەی گەندەڵی تیایدا دەکرێت"
بڕیاروایە هەر لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی کاتژمێر 2 لەڕێگەی شەش پەرەشووتەوان ڕێنمایی بەسەر ئاسمانی شاری سلێمانیدا بڵاو بکریتەوە لەسەر جۆرەکانی گەندەڵی و زیانەکانی و هۆکار و چارەسەرەکانی.
- 09-12-2014
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,071
Escriba su comentario sobre este artículo!