هەڵوێست ئەنوەر
کۆمپانیای ئەفرێنی بەریتانی کە لەهەرێمی کوردستان کاری گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت دەکات بێئومێدی خۆی لە کێڵگەی نەوتی بەردەڕەش دەربڕی دوای ئەوەی بەپێی دواین پشکنینەکانی ئه و کێڵگەیە دەرکەوتووە پێشبینی بوونی نەوت له و بیرەدا لە %80 کەمیکردووە.
کۆمپانیای ئەفرینی بەریتانی بۆ نەوت و غاز لە میانەی ڕاپۆرتی پێداچوونەوەی یەدەگی ساڵانەی کۆمپانیاکەیان بۆیان دەرکەوتووە کە پێشبینییەکان بۆ یەدەگی نەوتی کێڵگەی نەوتی بەردەڕەش لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و ئێستاش بژاردەکانی بەردەستیان تاوتوێدەکەن.
تۆبی هایوارد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کاتی ئەفرێن کە ناوەندی کۆمپانیاکەیان لە لەندەنە لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند: کۆمپانیاکەیان بژاردە ستراتیژییەکانی بەردەستیان بۆ کێڵگەی نەوتی بەردەڕەش تاوتوێدەکەن. دەشڵێت: بەردەوام دەبین لە کارکردن لە فۆکوس خستنەسەر کێڵگەکانی ئەفریقا و هەروەها دابینکردنی سەرمایە بۆ ئه و پرۆژانەی کە سوودی نەختینەییان هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەفرێن بڕی نەوتی یەدەگی بەردەڕەش بەپێی دوایەمین پشکنینەکانی ئه و کێڵگەیە دەرکەوتووە لە 1.24 ملیار بەرمیل نەوتەوە کەمبووەتەوە بۆ 250 ملیۆن بەرمیل نەوت کە دەکاتە %80-ی ئه و بڕە نەوتەی کە لە کێڵگەی بەردەڕەشدا خەمڵێندرابوو.
دوابەدوای ئەم ڕاپۆرتەش پشکەکانی کۆمپانیای ئەفرین لە بازاڕی دراوەکانی لەندەن گەورەترین دابەزینی بەخۆیەوە بینی لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا و بەڕێژەی %28 دابەزی.
ئەفرین خاوەنی لە %60-ی پشکەکانی کێڵگەی نەوتی بەردەڕەشە و جگە لە هەرێمی کوردستان لە ئەفریقاش کاری وەبەرهێنانی نەوت دەکات.
12-01-2015
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,436
Escriba su comentario sobre este artículo!