راماڵ قەسرەیی، هێڤی خالید
سەرهەڵدان داعش بووەتەهۆی ئەوەی ژمارەی ئه و کەسانەی دەچنە مزگەوتەکان لە بەشێک لە ناوچەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان کەمببێتەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی ئەوقافیش هۆکاری کەمبوونەوەی ئه و کەسانەی دەچنە مزگەوتەکان بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە چەند کەسێک لەوانەی دەچوونە مزگەوتەکان چوونەتە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.
مەریوان نەقشبەندی بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: "دوای سەرهەڵدانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و بڵاوبوونەوەی کردەوەکانیان، ژمارەی ئه و کەسانەی دەچنە مزگەوتەکان بۆ نوێژ و خوداپەرستی کەمبووەتەوە و ئەوەش تەنها مزگەوتەکانی هەرێمی نەگرتووەتەوە، بەڵکو مزگەوتەکانی عیراق و جیهانی ئیسلامی گرتووەتەوە".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وتی: "لەهەندێ مزگەوتی هەرێم ژمارەی ئه و کەسانەی دەچنە مزگەوتەکان بەڕێژەی سەدا 40 کەمیکردووە و زۆربەی ئەوڕێژەیەش له و مزگەوتانەدا بووە کە وتاری مامۆستا ئاینیەکانیان بەشێوەیەکی توندڕەوانە بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەسەر ژمارەی نوێژخوێنان و بەشداربوانی وتاری هەینیدا نەهاتووە و بەشێک لە هاوڵاتیانیش ترسیان هەیە لەوەی منداڵەکانیان بیری توندڕەویان تێدا دروست بێت و هانی منداڵەکانیان نادەن بچنە مزگەوتەکان و داوا لە منداڵەکانیان دەکەن لەماڵەوە ئەرکە ئاینییەکانیان ئەنجام بدەن.
بەپێی زانیاریەکانی بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف، "له و ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدان، بە ڕێژەی سەدا 75 سەردانی مزگەوتەکان کەمبۆتەوە و بەزۆر خەڵک دەنێرن بۆ مزگەوتەکان و هەڕەشەی جەڵدلێدانیان لێدەکەن".
- 23-02-2015
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,182
Escriba su comentario sobre este artículo!