بەرێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لە گەڵ ڕیز و سڵاو
هەواڵی تێکچوونی کوت و پڕی باری تەندروستی برای گەورەمان جەنابی مام جەلال سەرۆک کۆماری عێراقمان پێگەیشت، بێشک ئەم هەواڵە سۆزی هەموو گەڵی کوردی هەژاند ونیشانی دا کەبەرێزیان لە دڵی جەماوەردا خاوەنی پێگەیەکی زۆر تایبەتە و هەموو کەس بۆی بەپەرۆشن. ئێمە بەناوی سەرکردایەتی کۆمەڵە و سەرجەم کادر و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە هاوسۆزی و بەپەرۆش بوونی خۆمان بۆ باری تەندروستی جەنابی مام جەلال دەردەبرین و هیوای تەندروستی خێرایان بۆ دەخوازین و پێداگری لەسەر دۆستایەتی و هاوپەیمانی کۆمەڵە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەینەوه.
کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
19 دسامبری 2012
29 سەرماوەزی 1391ی هەتاوی
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,122
Escriba su comentario sobre este artículo!