- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ مەراسیمی یادی 27 ساڵەی تاوانی ئەنفال، کە ڕژێمی بەعس دژ بە گەلی کورد ئەنجامیدا لە کەلار بەڕێوەچوو، مەراسیمەکە بە لێدانی سروودی نیشتمانیی ئەی ڕەقیب دەستیپێکرد و هەمووان لەبەر سروودەکە هەستانەوە، جگە لە دڵشاد گەرمیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی و چەند ئەندامێکی دیکەی ئەو حیزبە، ئەمەش کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالی نیگەران کرد.
- فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی شەنگال حەیدەر شەشۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێک دەرنەکرابوو بۆ دەستبەسەرکردنی من، لە زیندانەکەشدا لەگەڵ چوار داعش پێکەوە بووین.
- دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ و دوو مانگ بەسەر تۆمارکردنی سکاڵایەک لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی KNN و پاش ئەوەی بۆ پێنجەمینجار لە دادگا ئامادە بوو ئەمڕۆ دادگا بڕیاری کۆتایی داو (ئەمیر گۆران)ی بەرپرسی نوسینگەی دهۆکی کەناڵی KNNی ئازاد کرد.
- لە ئەشکەوتی شانەدەر پەیکەرێکی تری مرۆڤی نیاندەرتاڵ دۆزرایەوە.
- ڕوفاتی هەشت کەسی کۆمەڵکوژی دێرسیم دەدۆزرێتەوە.
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیارێکی نوێیان سەربارەت بە ڕێکخستن و پێشخستنی سیستمی خوێندنی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دەرکرد، بەوەی سەرجەم خوێندگا ئیسلامییەکان بخرێنە سەر وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و چیدی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف نەبن.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 18,973
Escriba su comentario sobre este artículo!