بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی تر تیرۆریستان دەستی ڕەشیان گەیاندە هەرێمی کوردستان و ئاشتی و ئارمی هەولێری پایتەختیان تێکدا ئامانجی سەرەکی لێی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستانە کە یەکێکە لە خاڵە گەشەکان و جێگای شانازی پێوەکردنە بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان.
نەیارانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە بۆسەدان بۆ زیانگەیاندن بە خەڵک و حکومەت لەم کوردستانەدا و لەو پێناوەدا درێغی ناکەن لە گرتنەبەری هەموو ڕێگایەک، بۆیە وێڕای نرخاندنی هەوڵ و ماندوبوونەکانیان داواکارین لە لایەنە ئەمنییەکان ڕێَوشوێنی جدیتر بگرنەبەر لەپێناو بەرگرتن و لەبن نەهێنانی هەموو ئەو دەستانەی ئارامی هاوڵاتیان دەکەن ئامانج، هەروەک داواکارین لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چاوکراوەتربن و ببنە هاوکارێکی جدی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێناو ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوە نەخوازراوانە.
لەکۆتاییدا دوعای بەهەشتی بەرین و لێخۆش بوون بۆ شەهیدانی تەقینەوەکە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
17-04-2015
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,132