- هێرشی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری داقوق بەردەوامە و سەرچاوەیەکیش ڕایدەگەیەنێت تائێستا هێزەکانی پێشمەرگە دوو گوندییان کۆنترۆڵکردووەتەوە.
- موقەدەم هەژار خەلیل، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان لەشەرەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی باشوری کەرکووکدا، بەدەستی چەکدارانی داعش شەهید کرا.
- تەرمی دوو شەهید کە خەڵکی باکووری کوردستانن ڕەوانەی زێدی خۆیان کرانەوە دوای ئەوەی لە تەقینەوەکەی دوێنێی هەولێر شەهیدبوون.
- بەرێوەبەرایەتی کاروباری ئێزیدیەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایدەگەیەنێت ئەمرۆ 18 کەسی تر لە کوردانی ئێزیدی لەدەست تیرۆستانی داعش ڕزگاریان بوو و گەیشتنەوە هەرێم کوردستان.
- لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، تەقە لە بارەگای سەرەکی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" کرا و تەنها زیانی مادی لێکەوتەوە.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 13,526
Escriba su comentario sobre este artículo!