بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەچوارچێوەی هەفتەی هاتووچۆدا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5ی ئایاری 2015، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕێکخست و لەهەمانکاتیشدا فەرمانبەرێک و ئەفسەرێک و کارمەندێکی هاتووچۆی ساڵانی پەنجاکانی خەڵات کران.
نەقیب کاروان محەمەد صدیق وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی تیشکی خستەسەر چالاکیەکانی هەفتەی هاتووچۆو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە دوێنێ نیوەڕۆ 4ی ئایار تاکو کاتژمێر 1ی شه و سزای دارایی شۆفێران ڕاگیراوه و مەفرەزەکان و کارمەندانی هاتووچۆ تەنها ڕێنمایی شۆفێرانیان کردوە.
وتيشی: "شەوی ڕابردوو بەبەشداری ژمارەیەک لەئۆتۆمبێلەکان و ماتۆرەکانی هاتووچۆ مانۆرێکی سەربازی لەسنووری شەقامی مەلیک مەحمود ئەنجام دراوە".
راشیگەیاند: "خولێکی تایبەتیان بۆ ژمارەیەک لەرێپێدراوانی هاتووچۆ کردۆتەوە"، وتەبێژی هاتووچۆ، تیشکی خستەسەر ڕووداوەکانی چوار مانگی ڕابردووی ئەمساڵ و وتی: "لەماوەی ئه و چوار مانگەدا (356) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوه و بەوهۆیەشەوە (447) هاوڵاتی برینداربوون و (59) هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە".
ناوبراو هۆکاری بەرزبوونەوەی ئه و ئامارەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی قەزای چەمچەماڵ بۆ سەر سنووری ئیداره و هاتووچۆی سلێمانی گواستراوەتەوە کە پێشتر سەر بە هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان بووە.
لەبەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا وتەبێژی هاتووچۆ ئاماژەی بۆ داهاتی هاتووچۆ کردوو وتی: "داهاتی ئەم چوار مانگەی هاتووچۆ بیست و یەک ملیارو سەدو حەفتاو هەشت ملیۆن و حەوسەد وهەشتاو نۆ هەزار دیناربووە"، هەروەها ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەم چوارمانگەی ڕابردوودا (7719) شۆفێر بەهۆی نەبوونی مەرجی توندو تۆڵی و (548) شۆفێر بەهۆی پەرده و هەروەها (618) شۆفێریش لەسەر جامی تاریک و(738) شۆفێر بەهۆی بەکارهێنانی مۆبایل و(440) شۆفێر بەهۆی لەئیشارەت دانەوە سزادراوون".
- 05-05-2015
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 9,042
Escriba su comentario sobre este artículo!