لە گەل ڕێزم دا وەک کوردێک، وەک خەمخۆرێک بۆ کورد و کوردستان داوایەکی برایانە و بە پەلە لە هەموو لایەنەکانی سیاسی بەشدار لە پەرمانی کوردستان دەکەم کە بۆ پاراستن دەسکەوتە باڵایەکانی ئەم میللەتە بۆ ڕێزگڕتن لە خۆێنی پێشمەرگەکانی ئەم گەلە خێر لە خۆ نەدیووە بێ ئەوەی چاو لە گۆتاری ئەندام و پەرلەمانتار و بڕیاری ڵیژنەکانیان بێت و ببن، لە زوترین کات دا کەسە بەڕێزە یەکەمەکانی ئەم لایەنانە پێکەووە دابنیشن و چارەسەرێک بۆ قەیرانە هەستیار و گڕنگەکانی ئێستای کوردستانی باشوور بدووزنەوە و بگەن بە چارەسەرێک. بێجگە لەمە بە بروای من ئەم قەیرانە پڕ مەترسیدارە هەڕەشە لە هەموو دەستکەوتەکانی میللەتی کورد و کوردستانیەکان دەکات و خۆا نەخۆاستە بزاڤی ڕزگاریخۆازی کورد بەرەوو تونێلێکی تاریک بەڕێووەیە. لە خۆای گەۆرە دەپاڕێمەووە کە پاڵپشتی هەموو لایەک بێت کە بیڕ لە داهاتێکی گەش بۆ ئەم وڵاتە دەکەن.
براتان ئەدهەم بارزانی 22-6-2015
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,012
Escriba su comentario sobre este artículo!