ئەمڕۆ پێنجشەمە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، ئاماری ڕووداوەکانی شەش مانگی ئەم ساڵی، خستەروو.
فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند:" لەشەش مانگی ئەمساڵدا، 632 ڕووداوی هاتووچۆ لە سنوری پارێزگای هەولێر تۆمارکراون، ئەمەش کەمترە لە لەگەڵ شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو کە 741 ڕووداو تۆماکرابوون".
وتیشی:" لەئەنجامی ئه و ڕوودانەی لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵ ڕوویانداوە، 561 کەس بونەتە قوربانی، لەوانە 63 کەسیان لە هەردوو ڕەگەز، گیانیان لە دەستداوە، بەمەش دەردەکەوێت کە بۆ هەر ڕۆژێک زیاتر لە سێ ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون".
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەلێر ئاماژەی بەوەشکرد، هەرله و ماوەیە 45 هەزار و 838 سەرپێچی هاتووچۆ لە سنوری پارێزگای هەولێر تۆکارکراون، بەهەمان شێوە، ئاستی سەرپێچی ئەمساڵ لەگەل شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردووە، کەمترە.
- 09-07-2015
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,541
Escriba su comentario sobre este artículo!